رووداو به كوردى

  1. لە ڕاپۆرتێکی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتیدا هاتووە دەڵێت سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر تاران، هێشتا ئێران پابەندە بەو کۆتوبەندانەوە کە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا بۆی دانراوە و لە ساڵی 2015 دا لە نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا واژۆ کرا
  2. بەرپرسانی ئەفغانی وتیان خۆکوژێک لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان لە نزیک خاڵێکی پشکنینی پۆلیسەوە خۆی تەقاندۆتەوە و لە ئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە شەش کەس کوژران و پۆلیشیان تێدایە
  3. هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە ڕۆژی دووشەممە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر بەندەری سەرەکی حودەیدەی یەمەنی دەست پێکردەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ فشارەکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕیاز لەپێناو کۆتایی هێنان بە جەنگی یەمەن کە بۆتە هۆی کەوتنەوەی هەژاری و برسێتی و ڕووخانی باری ئابووری لە وڵاتەکەدا
  4. ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
  5. دوو کەس دەبنە قوربانی کێشەیەکی نێوان دوو بنەماڵە لە نێو شاهیەکی بووک گواستنەوەدا و چواری تریش بریندار دەبن هۆکارەکەشی وەک وتەبێژی پۆلیس دەڵێت لەسەر سەرچۆپی شاهیەکە بووە
  6. ڕێکخراوێکی چاودێری مافەکانی مرۆڤی ئێران دەڵێت دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان لە شاری ئەهوازی باشوری وڵاتەکە 22 کەسیان لەسێدارەداوە لەسەر هێرشەکەی لە مانگی دە کرایە سەر نمایشێکی لەشکری لە شارەکەدا. بەڵام کاربەدەستانی ئێران ئەم هەواڵە ڕەتدەکەنەوە
  7. لە شەڕە تەقەکەی نێو شایـیەکەی هەولێر، ئەوەی هەینی ڕابردوو ڕوویدا، هەیسەم عەسکەر برای هونەرمەندی میللی ڕومی هەرکی گیانی لەدەست دا
  8. دادگایەکی میسر بڕیاری دا پارێزگارێکی پـێشووی وڵاتەکەی بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانی بکرێت پاش ئەوەی تۆمەتەکانی بەسەردا ساغبووە کە بەرتیلی وەرگرتووە
  9. کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن ئەمڕۆ دووشەممە لە ئاکامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە کابولی پایتەخت بە لایەنی کەم 6 کەس کوژراون و 10 کەسی دیکە برینداربوون
  10. لە کاتێکدا کێشمەکێشى نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر گەڕانەوەى پێشمەرگە و مانەوەى تەنهاى هێزە عێراقیەکان لەناوچە کێشەلەسەرەکان بەردەوامە، کار بۆ پێکهێنانى هێزى هاوبەش لە پێکهاتە جیاوازەکانى ئەو ناوچانە دەکرێت
  11. کاربەدەستان لە هێزەکانی پاسەوانی کەنارەکانی تورکیا دەڵێن بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی ئەمڕۆ دووشەممە لە نزیک کەنارەکانی ڕۆژئاوای تورکیا نوقمبووە و لە ئاکامدا 2 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 10 کۆچبەری دیکە بێ‌سەروشوێنن
  12. جوڵانەوەی حەماس ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە 7 کەس کوژراون و یەکێک لە سەرکردەکانی حەماسیش کوژراوە، لەکاتێکدا سوپای ئیسڕائیل وتی یەکێک لە سەربازەکانی سوپای وڵاتەکە کوژراوە
  13. وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی بەپێی ئەوەی بزانم فەڕەنسا هیچ تۆمارێکی پەیوەست بە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لانیە