ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ كوردی

Voice of America
  1. شیکارییەکی دامەزراوەی خزمەتگوزاریی شاهانەیی بەریتانیا دەریدەخات زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەردەوامن لە پشتبەستن بە سووتەمەنی ئەتۆمی ڕووسیا بۆ بەهێزکردنی ڕیاکتۆرەکانیان سەرەڕای هەوڵەکان بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ کریملن دوای لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا.
  2. هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
  3. سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە سەردانەکەیدا بۆ ئامەد هێرشی تودنی کردە سەر پارتی دەم و جەهەپە. سەردانەکەی لە کاتێکدا بوو کە تەنها چەند ڕۆژێک ماوە بۆ هەڵبژاردنە خۆجێهییەکانی تورکیا. دەنگدەران لە ئامەد بۆچوونی خۆیان لە بارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەم ڕاپۆرتەی دەنگی ئەمەریکادا دەخەنە ڕوو.
  4. بەریتانیا دەیانەوێت ئەمەریکا گەرەنتی ئەوە بدات جولیان ئاسانژ دامەزرێنەری ویکیلیکس ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان نابێتەوە ئەگەر ڕادەستی ئەمەریکا بکرێتەوە، لەبەرئەوە دادگای باڵای لەندەن، ڕادەستکردنەوەی جولیان ئەسانژی بە ئەمەریکا دواخست.
  5. بەپێی ڕاپرسییەکان زۆرێک لە کوردەکانی تورکیا بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لە ئەستەنبوڵ دەستبەرداری لایەنگری لە پارتەکەی خۆیان ببن و پشتگیری لە ڕکابەرە گەورەکەی ئەردۆغان بکەن، ئەمەش هیواکانی سەرۆکی تورکیا بۆ بەدەستهێنانەوەی ئەو شارەی کە ڕۆژێک بەڕێوەی دەبرد کاڵ دەکاتەوە.
  6. بەرپرسانی باڵای بەڕێوەبەرایەتی بایدن داوایان لە یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل کرد کە دەستبەرداری پلانەکانی بێت بۆ ‌هێرشکردنە سەر شاری ڕەفح، کە زیاتر لە یەک ملیۆن و 400 هەزار هاووڵاتی فەلەستینی پەنایان بۆ بردووە، لە کاتێکدا یۆئاڤ لە واشنتنە بەو هیوایەی پشتیوانی زیاتری ئەمەریکا بەدەست بنێت.
  7. هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
  8. تورکیا ڕایدەگەیەنێت، ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی گەورە بۆ ناو عێراق دژی پارتی کرێکارانی کوردستان، سەرۆکی تورکیاش چاوی لە بەغدا و تارانە پشتیوانی بکەن.
  9. هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
  10. دۆخی دارایی هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان، ئەرکی ڕێکخراوە خێرخوازیەکانی گرانترکردووە، ئەوانەش کە موچە خۆرن و بەهۆی وەرنەگرتنی موچەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 5 مانگە موچەیان وەرنەگرتووە، ناچاربوون لە ڕێکخراوە خێرخوازیەکان سەبەتەی خۆراک وەربگرن، ئەم دۆخەش لە بازاردا ڕەنگی داوەتەوە و بازاڕی سست کردووە،