ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ كوردی

  1. دەزگای هەواڵی یۆنهابی کۆریای باشوور ئاماژەی بەوەدا سێ بەرپرسی کۆریای باکوور لە نێویاندا نوێنەری باڵای دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە چینەوە بەرەو واشنتن دەکەونە ڕێ
  2. " هەموو لایەک مەترسی ئەوەیان هەیە کە دووبارە ئەگەر "فەراغێک" یا ناکۆکیەک لەنێوان هەولێر و بەغداد دروست بێت ئەگەری هەیە ببێتە ڕێگاخۆشکەر بۆ سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی داعش وە یاخود "غەیری داعش-یش"
  3. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆنتڕۆڵی شارۆچکەی سوسەیان کردووە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سوریاوە و لەژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوی داعشدا دەریانهێناوە و ئێستا داعش تەنها ناوچەیەکی بچووکی لەژێردەستدا ماوە
  4. سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران عەلی ساڵحی وتی وڵاتەکەی دەتوانێت لە ماوەی چوار ڕۆژدا یۆرانیۆم بەڕێژەی %20 بپیتێنێت، ئەمەش لە لێدوانێکدا کە مەبەست لێی دەرخستنی توانای ئێرانە بۆ فراوانکردنی خێرای بەرنامەی پیتاندنەکەی ئەگەر هاتووە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران لەگەڵ زلهێزانی جیهاندا هەڵبوەشێتەوە
  5. پەرلەمانی بەڕیتانیا بە زۆرینەی دەنگ ئەو ڕێکەوتنەی ڕەت کردەوە کە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا واژۆی کردبوو بۆ جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتییەکە، ئەمەش دەبێتە هۆی گرژییەکی سیاسیی لەنێو خۆی بەڕیتانیادا و لەوانەشە ببێتە هۆی ئەوەی بەڕیتانیا بەبێ هیچ ڕێکەوتنێک جیاببێتەوە
  6. ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
  7. پـۆلیسی ئەڵمانیا کەسێکی دەسـتگیرکردووە کە وڵاتنامەی ئەڵمانیا و ئەفغانستانی هەیە و لە نێو لەشکری ئەڵمانیا سیخوڕی بۆ ئێران کردووە
  8. بە دەیان هەزار لە مامۆستایان لە شاری لۆس ئەنجلسی ویلایەتی کالیفۆرنیا بۆ یەکەم جار لە ماوەی سێ دەیەدا مانیانگرت
  9. پـۆلیسی هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا دەڵێت 17 کەسیان دەستگیرکردووە کە زۆربەیان خەڵکی وڵاتانی عەرەبین و پـێنجیان بە نیازبوون هێرشی تێرۆرستی لە شاری بەرشلۆنەی پایتەختی هەرێمەکە ئەنجام‌بدەن