×

پیام

Failed loading XML... Input is not proper UTF-8, indicate encoding ! Bytes: 0xD9 0xD8 0xAA 0xD8

رووداو به كوردى

  1. تەقینەوەیەکی بەهێز شاری جسر ئەلشغوری پارێزگای ئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای سوریای هەژاند و لە ئاکامدا دەیان کەس کوژراون یان برینداربوون
  2. ڕێکخراوی داعش لەڕێی دەزگا ڕاگەیاندنەکەیەوە بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی سریلانکای ڕاگەیاند کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی ئێجگار زۆر هاوڵاتی و هەندێک لە بەرپرسانیش دەڵێن هێرشەکە وەکو تۆڵەسەندنەوەیەک بووە لە هێرشەکەی سەر دوو مزگەوتەکەی نیوزلەندا
  3. ماڵپەڕی فەڕمی ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی لە زاری خامنەئییەوە بڵاویکردەوە ئێران دەتوانێت چەندێک نەوتی بوێت هەناردەی بکات
  4. "کوڕەکانی کاک نەوشیروان هەیمەنەیان بەسەر بزوتنەوەکە و ڕێكخه‌ر و خانەی ڕاپەڕاندندا هەیە، ئەگەر ئەوان "ڕا"یان لە شتێک نەبێت ئەوا خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی ناتوانن بە ئاقارێکی تر بڕیاربدەن"
  5. ئیسڕائیل وتی ناوی شارۆچکەیەکی نوێی بەرزاییەکانی گۆلان بە ناوی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپەوە دەنێت وەکو پیشاندانی سوپاسگوازی دوای ئەوەی سەرۆک ترامپ سەروەری ئیسڕائیلی بەسەر ئەو ناوچە ستراتیژییەدا ڕاگەیاند
  6. کەناڵی هەواڵی ئین بی سی ئاماژەی بەوەدا جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بەنیازە ڕۆژی پێنجشەممە خۆکاندیدکردنی لەسەر حیزبی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2020 دا ڕابگەیەنێت
  7. ڕاوێژکاری باڵای کۆشکی سپی جارێد کوشنەر وتی دوای کۆتای هاتنی مانگی ڕەمەزان لە مانگی حەوتدا پلانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕادەگەیەنرێت، پلانەکەش بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکە بۆ ململانێکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین
  8. یوری ئۆشکۆڤی یاریدەدەر لە کرێملن ئاماژەی بەوەدا ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری ڤلادیڤۆستۆک لە ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا کۆدەبێتەوە
  9. دەستەی نیشتمانی هەڵبژاردنەکانی میسر ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، دەڵێت 88.83% ی دەنگدەران ڕازیبوون دەستور بە شێوەیەک هەمواربکرێت کە ڕێگە بە عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی وڵاتەکە بدات هەتا ساڵی 2030 لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە
  10. ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
  11. لە شاری سلێمانیدا ڕێکخراوی هۆڕایزن هەوڵی بەدیهێنانی خەونی ئەو منداڵانە دەدات کە باوکیان لە شەڕی داعشدا لەدەستداوە
  12. وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستانی سعودیـیە دەڵێت سزای مەرگی جێبەجێکردووە بەسەر 37 کەسی وڵاتەکەیان کە تاوانبارن بە کاری تێرۆرستی
  13. بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەر بۆ گەشەپێدان و لێکۆڵینەوە ڕەخنە لە سیستەمی کۆتای ٣٠%ی ئەگرێت بۆ ژنان و داوا دەکات لایەنە سیاسییەکان ڕێگە بدەن کە ژنان لە هەر سێ دەسەڵاتەکدا بە قەبارەی خۆیان لە کۆمەڵگادا بەرپرسیارییەتیان پێبدرێت