رووداو به كوردى

  1. وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی بەڕیتانیا کەشتیەکی جەنگی ڕەوانەی کەنداو کردووە بەمەبەستی پاراستنی بەرژوەندییەکانی و دەستەبەرکردنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی، ئەمەش دوای زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ ئێراندا و دوای ئەوەی کە وتی ڕەوانەکردنی ئەو کەشتیە تەنها ئەرکێکی ڕۆتینییە
  2. وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی ئەو کۆتوبەندانەی ئەمەریکا خستوویەتییە سەر جموجۆڵی دیپلۆماتکارە ئێرانییەکان و خێزانەکانیان لە نیویۆرک " لە بنچینەوە نامرۆییە
  3. ئەمەریکا وتی تورکیا لە پڕۆگرامی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 دووردەخاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەنقەرە سیستمی بەرگری ڕوسی ئێس 400 ی لە ڕوسیا وەرگرت و واشنتیش دەمێکە وتوویەتی ئەگەر تورکیا ئەو سیستمە لە ڕوسیا بکڕێت ئەوا لە پڕۆگرامی بەرهەمهێنانی ئێف 35 دووری دەخاتەوە
  4. مایک پەمپـێـیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و تیایدا بە توندی هێرشەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەی نێو ڕێستورانتێکی شاری هەولێری شەرمەزارکرد
  5. ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
  6. فەرماندەى میحوەرى باشورى کەرکوکى پێشمەرگە دەڵێت، گفتووگۆى نێوان هێزى پێشمەرگەو سوپاى عێراق لەسەر چۆنیەتى بەڕێوەبردنى ناوچە کێشەلەسەرەکان لەڕووى ئەمنی و سەربازیەوە بەردەوامە
  7. ئەنجومەنی لەشکری دەسەڵاتداری سودان و هاوپەیمانێتی لایەنەکانی ئۆپـۆزسیۆن ڕێکەوتنێکی سیاسیـیان واژوکرد بە ئامانجی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە قۆناغی گواستنەوەی وڵاتەکە بەرەو دیموکراسی
  8. دادگایەکی ئستەنبوڵ ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاری دا نوێنەری ڕێـکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور لە تورکیا و دوو چالاکوانی دیکە، بێ تاوانن لەو تۆمەتانەی ماوەی سێ ساڵە ئاڕاستەیان کرابوون بە گومانی پـڕۆپاگەندە بۆ پەکەکە
  9. میدیا خۆجێـیەکان لە شاری هەولێر دەڵێن لە تەقەکردنێکدا لە نێو ڕێستورانتێکی شارەکەیان جێگری کونسوڵی تورکیا کوژراوە
  10. ئەمەریکا کۆتوبەندی توندی خستە سەر جوڵەی زیاتر لە 10 دیپلۆماتکاری ئێرانی و خێزانەکانیان کە لە نیویۆرک دەژین، ئەمەش بەپێی یاداشتێکی دیبلۆماسی ئەمەریکی کە ڕەوانەی نوێنەرایەتی ئێران کراوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەردەستی ڕۆیتەرز کەوتووە
  11. بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موگیرینی وتی یەکێتیەکە خۆی ئامادە دەکات بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی هێزەکانی ئاسایشی ڤەنزوێلادا کە تێوەگلاون لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئەمەش دوای ئەوەی نەقیبێکی هێزی دەریایی لەژێر ئەشکەنجەداندا لە زیندان گیانی لەدەستدا
  12. وتەبێژی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی هەر زیادبوونی گرژییەک لە ناوچەی کەنداو لەنێوان وڵاتانی ئەوروپا و ئێراندا لە بەرژەوەندیی هیچ کەسێکدا نیە، ئەمەش دوای ئەوەی ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی کرد لەسەر دەستبەسەراگرتنی کەشتیە نەوت هەڵگرەکەی ئێران لەلایەن بەڕیتانیاوە
  13. وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی بەڕیتانیا سێیەمین کەشتی جەنگی ڕەوانەی کەنداو دەکات و وتیشی ئەم هەنگاوە هیچ پەیوەندییەکی بە قەیرانەکانی ئێستای ئێرانەوە نیە
  14. فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئیماڕات و میسڕ و ئەمەریکا و ئیتاڵیا داوایان کرد بەزووترین کات توندوتیژییەکان لە دەوروبەری تەڕابلسی پایتەختی لیبیا ڕابگیردرێن و هۆشیاریاندا لەوەی گروپە تیرۆریستیەکان سوود لەو بۆشاییە سیاسییە وەردەگرن کە لە وڵاتەکەدا هەیە
  15. ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێرانی زیاتر کرد دوای ئەوەی ڕایگەیاند تاران بەردەوام دەبێت لە لابردنی ئەو کۆتوبەندانەی خراونەتە سەر بەرنامە ناوەکییەکەی و وەڵامی دەستبەسەراگرتنی کەشتیە نەوت هەڵگرە ئێرانییەکەی دایەوە
  16. کاندیدی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ پۆستی وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئەسپەر وتی ناکرێت تورکیا فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکی ئێف 35 و سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسی ئێس 400 ی هەبێت لە یەک کاتدا
  17. سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا دەیڤد ساسۆلی وتی پەرلەمانی ئەوروپا ئۆرسۆلا ڤۆن دەیر لینی ئەڵمانی بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا پەسەند کرد، ئەمەش دوای ئەوەی دەنگدانێک ئەنجامدرا و لە دەنگدانەکەدا ڤۆن دەیر لین زۆرترینی دەنگەکانی بەدەستهێنا