ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ كوردی

  1. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆردومانی کۆمەڵێک شوێنیان کردووە لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتە سەربازییەکەی حکومەتی سوریادا دژی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن
  2. عوسمان نەسرەوت ناخوازێت هەر تەنها وێرانەییەکان بکاتە بابەت بۆ تابلۆکانی، نا ، بەڵکو دەخوازێت لە ڕێی ڕەنگ کردنی برینەکانەوە ڕێگەیەکی ترمان بۆ هەڵسانەوە و هەنگاونان نیشان بدات
  3. وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئەم بارەیەوە گوتی کە عێڕاق پشتیوانی لە ئێران دەکات و خۆازیارە لە نێوان دراوسێیەکەی و ئەمەریکا دا نێوبژی بکات.
  4. ده‌ستگیركردنى نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌لایه‌ن پۆلیسى ئینته‌رپوڵه‌وه‌ له‌ به‌یروت ى پایته‌ختى لوبنان له‌سه‌ر داواى دادگاى عێراقى بووه‌، كه‌ ناوبراو به‌ "تێوه‌گلان له‌گه‌نده‌ڵى" تۆمه‌تبار كراوه‌.
  5. لە ئەم دواییانەدا گوتاری ئەمەریکا و ئێران بەرامبەر بە یەکتر توندتر بووە و شارەزایان پێیان وایە ئەمەریکا بە کۆکردنەوەی هێزی سەربازی لە کەنداودا زەنگی جەنگ لێئەدات دژ بە ئێران.
  6. سەرچاوەیەکی پەیوەندیدار بە لەشکری سوریا بە ڕۆیتێرزی گوتوە کە ئەو لەشکرە هێرشەکانی خۆی لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا زیاتر دەکات.
  7. پانۆرامای کەیسی دەستگیرکراوەکانی بزوتنەوەی نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی شاسوار عەبدولواحد لە لایەن ئاسایشی گشتی سلێمانیەوە مشت و مڕێکی لێکەوەتوەتەوە.
  8. یەکێک لە نوێنەرانی بنەماڵەکانی ڕۆبۆسکی وەلی ئەنجو بە تاوانی ئەندام بوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی دەستگیر کراوە.
  9. پارێزەرەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان چوونە ماڵی لەیلا گوڤەن لە ئامەدە و بەشێکی پەیامەکەی ئۆجەلان کە پەیوەندی بە مانگرتنەکەی ئەوەوە هەبووە پێ ڕاگەیاندووە
  10. لەم گوتووێژەی دەنگی ئەمەریکادا د. جەمال ناوپردانی یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر روونکردنەوە لە بارەی سەنتەرەکانی مەساجەوە دەدات
  11. وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند بڕیاری ئەمەریکا بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرپەرچدانەوەی گوایە هەڕەشی ئێران " زۆر مەترسیدارە" بۆ ئاشتی.
  12. ڕۆژی شەممە پۆلیسی فەرەنسا بە دوای گومانبارێکدا دەگەڕا کە بڕوا دەکرێت بۆمبێکی لە ناو زەرفێکدا دانابێت کە بوو بەهۆی بریندار بوونی 13 کەس لە شەقامێکی قەرەباڵغی شاری لیۆن لە ڕۆژی هەینی. داواکاری دژە تیرۆرسمی فەرەنسی ڕیمی هیتز ڕایگەیاند لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە لەسەر ڕووداوەکە.