رووداو به كوردى

Voice of America
  1. هەموو ساڵێک لە مانگی چواردا سەرۆکی ئەمەریکا و میدیاکانی کۆشکی سپی وەک نەریتێک پێکەوە کۆدەبنەوە بۆ گاڵتەکردن بە یەکتری. لە ئێوارەخوانی میدیا و ڕۆژنامەوانانی کۆشکی سپی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا، ئەستێرە و کەسایەتییە بەناوبانگەکانی ئەمەریکاش بەشداری دەکەن.
  2. بڵاوبوونەوەی گازی میتان لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بەردین لە ڕیزی هۆکارە سەرەکییەکانی پیسبوونی هەوا و گۆڕانی کەشوهەوایە. زانایەکی بواری ژینگە بە لەهەوڵدایە بە هەڵدانی مانگی دەستکردی پێشکەوتوو، دۆزینەوەیەکی وردتر و باشتر لەبارەی بڵاوبوونەوەی گازی میتان بخاتەڕوو.
  3. لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگری پاکێجێکی یارمەتی سەربازی گەورەی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند کە بەهای تا 6 ملیار دۆلارە. شرۆڤەکاران دەڵێن ئەو هاوکارییە، زۆر پێویستە بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا بۆ بۆ بەهێزکردنەوەی خۆیان دوای چەند مانگێک لە کورتهێنانیان لە کەرەستە سەربازییەکاندا.
  4. دانیشتوانی گوندەکانی بناری بەمۆی سنوری ئێران ڤیستیڤاڵێکیان ڕێکخستووە بۆ ناساندنی نەوەکانیان بەیەکتری و دەیانەوێت برەو بە پەیوەندییەکانیان بدەن و پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان خۆیان و نەوەکانیان گەرم وگوڕ بکەن.
  5. هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
  6. هەواڵە جیهانیـیەکان لە دەنگی ئەمەریکا
  7. وێرانکارییەکان بە هۆی گۆڕانی کەشوهەوا وایکردووە هەنگاوەکان بۆ بەچارەسەری چڕتر ببنەوە. لە نەیجیریا کۆمپانیایەکی تایبەت لەم دواییانەدا سیستەمێکی تەکسی خستوەتە بازاڕەوە کە لە نزیکەی 200 ئۆتۆمبێلی کارەبایی پێکهاتووە. کۆمپانیاکە دەڵێت ئەمە هەنگاوێکە بەرەو داهاتوویەکی سەوزتر.
  8. کوشتنی فەیروز ئازادی تەمەن 19 ساڵ هەفتەی ڕابردوو لە لایەن باوک و برا و چەند ئەندامێکی تری خێزانەکەیەوە هەرێمی کوردستانی هەژاند، بەتایبەت دوای ئەوەی دایکی هۆکاری کوشتنەکەی بۆ ئەوە گێڕایەوە دوو کەس کە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و هەوڵی کوشتنی دوای پێنج مانگ لە زیندانی کردنیان لە هەولێر ئازادکران.