-
ئامەدسپۆر لە یارییەکی گرنگدا میوانداری بێشکتاشی تورکی دەکات
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Sep 19, 2026 | 18:23 pmڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 8ـی ئێوارە بە کاتی ئامەد، یانەی ئامەدسپۆر میوانداری یانەی بێشکتاش دەکات، لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی نایابی تورکیادا. ئەم یارییە بۆ هەردوو یانە چارەنووسساز دەبێت و یانەی سەرکەوتوو شوێنی خۆی لە پلەی دووهەمی ڕیزبەندییەکەدا پتەو دەکات، لە دوای یانەی گەڵاتەسەرای. لە یاریی پێشتردا ئامەدسپۆر 5-0 لە باشاکشەهیری بردەوە و هەروەها یانەی بێشکتاش 3-0 لە یانەی دۆڵمەباهچەی بردەوە. یارییەکە لە شاری ئامەد لە یاریگای دیاربەکر بەڕێوە دەچێت و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەیەکی زۆری هاندەرانی ئامەدسپۆر تێیدا ئامادە بن. هەروەها بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵی بی ئن سپۆرت یەک (beIN SPORTS 1) دەگوازرێتەوە. یانەی ئامەد سپۆر لە پێگەی فەرمیی خۆیدا لە[…]
Read more... -
وەزارەتی جەنگ دیمەنی هێرشی درۆنە دەریاییەکان بۆ سەر ئێران بڵاو کردەوە
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Sep 19, 2026 | 12:32 pmوەزارەتی جەنگ دڵنیایی دەدات کە لە ڕێگەی پەرەپێدان بە تەکنەلۆجیای سەربازی نوێوە، سەربازانی ئەمەریکا لە بەرەکانی شەڕدا هەمیشە بە باڵادەستی دەمێننەوە. بەشی توێژینەوە و ئەندازیاری وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا دیمەنی ئەو ساتەی بڵاو کردووەتەوە کە سوپای ئەمەریکا مانگی حەوت بۆ یەکەم جار درۆنی دەریایی لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ئێراندا بەکار هێنا. یەکەم جارە لە مێژووی ئەمەریکادا کە درۆنی دەریایی لە بەرەی شەڕدا بەکار بهێنرێت. جۆری درۆنەکە پێکهاتووە لە کەشتی سەر ڕووی دەریا و بەبێ لێخوڕینی مرۆڤ کار دەکات؛ بە سارۆنیک کۆرسەیر ناسراوە و لەلایەن کۆمپانیای ئەمەریکایی سارۆنیک بەرهەم هاتووە، وە بە پێشکەوتوترین ئامرازە بەردەستەکانی ژیری دەستکرد کار دەکات. هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا[…]
Read more... -
ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان دەڵێت ئۆجەلان دەبێتە ئەندامی لیژنەی داماڵینی چەکی پەکەکە
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Sep 18, 2026 | 12:14 pmڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا محەمەد ئوچوم ڕایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە لیژنەی داماڵینی چەکەکانی پەکەکەدا بەشداری دەکات. محەمەد ئوچوم لە بەیاننامەیەکدا دوێنێ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە عەبدوڵا ئۆجەلان بەشێک دەبێت لە 'کۆمیتەی داماڵینی چەک و هەماهەنگی ستراتیژی' ئەو لیژنەیە یەکێکە لەو چوار لیژنەیەی کە حکومەتی تورکیا بۆ ئەم پرۆسە تازەیە لەگەڵ کورد پێکی هێناوە. سێ لیژنەکەی تر بریتین لە: لیژنەی هەماهەنگی دادوەری و یاسایی، لیژنەی بەدواداچوون و چاودێری، لیژنەی ئاشتەوایی و یەکخستنی کۆمەڵایەتی. ئەفکان ئەلا، جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)، سەبارەت بە دەستپێکردنی پرۆسەکە ڕایگەیاند، لیژنەکانی "نەهێشتنی تیرۆر لە تورکیا" دەستیان بە کارەکانیان کردووە.[…]
Read more... -
نێچیرڤان بارزانی: هێزەکانی ئەمەریکا کە ڕۆژێک هاتوون دەبێ ڕۆژێکیش بکشێنەوە
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Sep 17, 2026 | 13:49 pmسەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتارێکدا لە سلێمانی سوپاسی ڕۆڵی هێزەکانی ئەمەریکای کرد لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی کشانەوەی ئەو هێزانەی بە پرۆسەیەکی ئاسایی دانا. سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، "هێزەکانی ئەمەریکا لەسەرداوای حکومەتی عێراق بۆ یارمەتی عێراق هاتوون، کە ڕۆژێک هاتوون دەبێ ڕۆژێکیش بگەڕێنەوە." بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و عێراق، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بکشێنەوە. سەدان سەربازی ئەمەریکا کە هێشتا لە هەرێمی کوردستان جێگیرن، چاوەڕوان دەکرێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا هەرێم جێبێڵن. سەرۆکی هەرێم ستایشی ڕۆڵی ئەمەریکای کرد و ڕایگەیاند، "ئێمە سوپاسی هێزەکانی ئەمەریکا دەکەین بۆ هەموو پاڵپشتیەکانی بۆ عێراق و هەرێمی[…]
Read more... -
خەڵکی ڕۆژهەڵات بە مانگرتنی سەرتاسەری وەڵامی داواکاری هاوپەیمانی هێزە سیاسیەکانی دایەوە
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Sep 16, 2026 | 19:14 pmلە چوارهەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینیدا, لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتی ئەنجام درا و خەڵکی دوکان و بازاڕەکانیان داخست، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ داواکاریەکی سێ ڕۆژ بەر لە ئێستای هاوپەیمانی هێزە سیاسیەکانی ئێران دێت کە داوای هەڵوێستی بەرەنگاری دژی ڕژێمی ئێرانیان کردبوو. ئەمڕۆ 16ـی مانگی نۆ، هاوکاتە لەگەڵ چوارەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانە گوماناوییەکەی ژینا ئەمینی. ڕێکخراوەکانی چاودێری مافی مرۆڤی ئێران دەڵێن وێڕای ئەوەی بەهۆی هەڵوێستە سەرکوتکاریەکانی ئێرانەوە خەڵكی هیچ خۆپیشاندانێکیان ئەنجام نەداوە، بەڵام بە مانگرتنی گشتی ناڕەزایەتی خۆیان سەبارەت بە دەسەڵاتی سیاسی نیشان دا. هەڵویستی خەڵک دوای ئەوە دێت، هاوپەیمانی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران سێ ڕۆژ بەر لە ئێستا لە بەیاننامەیەکدا[…]
Read more... -
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە یادی مەرگی ژینا ئەمینی داوای سزای نێودەوڵەتی بۆ تاوانباران دەکات
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Sep 16, 2026 | 13:18 pmڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) لە ڕاپۆرتێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە ناوی 87 بەرپرسی ئێرانیی هێناوە کە تۆمەتبارن بە تاوان دژی مرۆڤایەتی لە پرۆسەی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ساڵی 2022. ڕێکخراوەکە دەڵێت دەستەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی هێزی کوشندەیان بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بەکار هێناوە. دەشڵێت هێزەکانی ئێران بە شێوەیەکی فراوان پێکهاتەی کورد و بەلوچیان کردووەتە ئامانج و لە کاتی خۆپیشاندانەکان تاوانی دژی مرۆڤایەتییان بەرامبەریان ئانجام داوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەڵگە تۆمارکراوەکان کوشتنی 49 منداڵ، 45 کەیسی توندوتیژی سێکسی لە زیندان، ئەشکەنجەدان و چەندبارە بەکارهێنانی هێزی کوشندە لە دژی خۆپیشاندەران لە خۆدەگرن. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە دەستەڵاتدارانی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو جڤاکی کوردی و بەلوچیان کردووەتە[…]
Read more... -
دەم پارتی سەرکۆنەی هەڵمەتی دەستگیرکردن دژ بە ئەندامانی کۆمەڵی پەلکەزێڕینە لە تورکیا دەکات
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Sep 15, 2026 | 19:09 pmپارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ئەمڕۆ سێشەممە سەرکۆنەی هەڵمەتێکی دەستەڵاتدارانی تورکیای کرد بە دەستگیرکردنی زیاتر لە 150 کەس پەیوەست بە داکۆکی لە مافی ئەندامانی کۆمەڵی پەلکەزێڕینە. هەڵمەتی دەستگیرکردنی داکۆکیکاران و ئەندامانی کۆمەڵی ئێڵ جی بی تی کیو (پەلکەزێڕینە) لە تورکیا چەند ڕۆژێکە بەردەوامە. دەم پارتی دەڵێت لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا دەستەڵاتدارانی تورکیا ئەکاونتی سۆشیال میدیای چەندین کەسیان لە بەرگریکارانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووسان، نووسەران و کەسانی ئەکادیمی بلۆک کردووە. بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، دەستەڵاتدارانی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە لانیکەم 150 کەسیان لە بەردەم دادگای چاغڵەیان لە ئیستەنبوڵ دەستگرکرد، کاتێک پۆلیس هەڵیکوتایە سەر کۆمەڵێک کەس کە هەوڵی خۆپیشاندانیان دەدا دژی هەڵمەتەکانی[…]
Read more... -
ریپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان: چوار ساڵ دوای ژینا هێشتا 'ژن، ژیان، ئازادی' نەکوژاوەتەوە
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Sep 14, 2026 | 15:43 pmمای ساتۆ، لە پەیامێکدا بە بۆنەی چوارەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ژینا ئەمینی لە دەستبەسەری پۆلیسی ئاکار و ڕەوشتی کۆماری ئیسلامی رایگەیاند خۆڕاگریی خەڵکی ئێران سەرەڕای بەردەوامی سەرکوتکردنەکان و توندوتیژی کوشندەی کۆماری ئیسلامی هێشتا بەردەوامە. مای ساتۆ، ڕاپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ڕۆژی دووشەممە 14ی مانگی نۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی ئەم هەفتەیە چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی ژینا مەهسا ئەمینی لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاکار و ڕەوشتی کۆماری ئیسلامی تێدەپەڕێت. ئاماژەی بەوەشکرد دوای گیان لەدەستدانی ژینا، بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دروست بوو. وتیشی ئەم بزووتنەوەیە لەلایەن ژنان و پیاوانی نەتەوە و پارێزگا جیاوازەکانەوە دەستیپێکرد[…]
Read more... -
لە سەروبەندی ساڵیادی ژینا هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Sep 13, 2026 | 13:33 pmلە سەروبەندی چوارەمین ساڵیادی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران داوا لە خەڵک دەکات 16ی مانگی نۆ وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی، دەست بدەنە مانگرتنی گشتی و دوکان و بازاڕەکان دابخەن. هاوپەیمانییەکە لە بانگەوازێکدا کە 13ی مانگی نۆ بڵاویکردووەتەوە، داوا لە خەڵک دەکات هاوکاتی ساڵیادی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی و دەستپێکردنی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە داخستنی دوکان و بازاڕەکان و نەچوونیان بۆ سەرکارەکەیان لە مانگرتنەکەدا بەشداربن. هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە شەش لایەن پێکهاتووە: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پارتی ئازادیی کوردستان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و[…]
Read more... -
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی کۆبانی نۆ کەس گیانیان لەدەستدا
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Sep 12, 2026 | 12:23 pmڕۆژی شەممە ئاگر لە زیندانێکی شاری کۆبانی کەوتەوە و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم 17 کەسی دیکەش برینداربوون. پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لەو شارە ڕایگەیاند، ئاگرەکە دوای ئەوە کەوتۆتەوە کە زیندانییەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی گواستنەوەیان بۆ زیندانێکی شاری حەلەب ئاگریان لە خۆیان بەرداوە. ئاگرەکە دوای چەند کاتژمێرێک لە گەڕانەوەی ئارامی بۆ کۆبانی هات، ئەوەش دوای خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵک لە دژی کوژرانی شەرەڤانێکی کورد لە حەسەکە. دەنگی ئەمەریکا چەند جارێک پەیوەندی بە بەرپرسانی ئاسایشی کۆبانیێوە کرد بەڵام ئامادە نەبوون وەڵام بدەنەوە. تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لێدوانێکی دەستبەجێ لەلایەن حکومەتی کاتی سوریاوە سەربارەت بە ڕووداوەکە نەدراوە.
Read more... -
ئۆرشەلیم پۆست: دەستکەوتەکانی کورد لە سوریا و عێراقدا بەرەو نەمان دەچن
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Sep 6, 2026 | 18:48 pmهەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و کۆتاییهاتنی ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوا، جارێکی دیکە سەرنجەکانی بۆ سەر گۆڕانی دۆخی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاکێشاوە، پێشهاتێک کە بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست، هاوشانی پێشهاتەکانی ئەم دواییانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئاماژەیە بۆ لەدەستچوونی بەرچاوی دەستکەوتەکانی کورد بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو. ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست لە شیکارییەکدا کە لە 5ی ئەم مانگە بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی کورد نزیکەی دە ساڵ لەمەوبەر لە یەکێک لە پێگە سیاسی و سەربازییە بەهێزەکانی مێژووی هاوچەرخی خۆیدا بووە، کاتێک هێزە کوردییەکان ناوچەیەکی بەرفراوانیان لە بەشێکی عێراق و سوریا کۆنترۆڵکرد. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزە کوردییەکان لە سووریا و عێراق توانیان لە دۆخێکدا کە[…]
Read more... -
ئەعەرەجی: ئەمەریکا سیستەمی بەرگری خۆی لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکشێنێتەوە
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Sep 6, 2026 | 11:03 amقاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تا ڕۆژی 30ی مانگی نۆ بەتەواوی لە عێراق دەکشێنەوە و ئەم کشانەوەیەش سیستمی بەرگری ئاسمانی هاوپەیمانی دەگرێتەوە، لەنێویاندا ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان جێگیرکراون. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕووداو، ئەعرەجی ڕایگەیاندووە ئەو ڕێوشوێنە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکدا دەگیرێتەبەر کە لە نێوان حکومەتی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی واژۆ کراوە، هەروەها لایەنی ئەمەریکایش ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ جێبەجێکردنی لە وادەی دیاریکراودا. ئاماژەی بەوەشکردووە پڕۆسەی کشانەوەی هێز و کەرەستە لە عێراق قۆناغ بە قۆناغ دەستیپێکردووە، هەموو ئەو هێز و سیستمە بەرگرییانەی کە لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدان، دواجار وڵات بەجێدەهێڵن. سەبارەت بە چەککردنی گروپە چەکدارەکان لە عێراق، ئەعەرەجی[…]
Read more... -
کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی: 10 کەس بە پاساوی بەشداری لە پرسەی ئەندامانی پەکەکە لە ئامەد دەستگیرکراون
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Sep 3, 2026 | 15:58 pmلقی ئامەدی کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی ڕایگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە،3ی مانگی نۆ، لانیکەم 10 کەس لە ئامەد بە بیانووی بەشداریکردن لە پرسەی ئەندامانی پەکەکە دەستگیرکراون و ئەو کۆمەڵەیە داوای ئازادکردنیان دەکات. بەگوێرەی کۆمەڵەکە، ئەو کەسانە بەپاساوی "بەشدارییان لە پرسەی ئەندامانی پەکەکە کە لە کاتی جیاجیا لە پێکدادانەکاندا گیانیانلەدەستداوە، دەستگیر کراون." کۆمەڵەکە نووسیویەتی ئەم دەستگیرکردنانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن یاسای چوارچێوە "بڕیارە هیوا بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتی بەهێزتر بکات" و باس لەوەش دەکەن کە "ئەم هەنگاوە لەگەڵ ڕۆحی ئەو پرۆسەیەدا ناگونجێت." هەروەها کۆمەڵەکە باس لەوەداکات بە تاوانکردنی سەرەخوشیکردن "ناپەسەندە، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە دەبێت دیدگای ئاشتی بەهێزبکرێت." و باس لەوەش دەکەن[…]
Read more... -
سیاسەتمەداری ناسراوی کورد، مەهدی زانا کۆچی دوایی کرد
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Aug 29, 2026 | 18:19 pmمەهدی زانا، سیاسەتمەداری ناسراوی کورد و هاوسەری لەیلا زانا، ئەمڕۆ شەممە دوای نەخۆشییەکی قورس کۆچی دوایی کرد. بەپێی ڕاپۆرتەکان، زانا کە سەرۆکی شارەوانی پێشووی ئامەد و هاوسەری لەیلا زانا، سیاسەتمەداری ناسراوی کورد بوو، لە شاری ئامەد بەخاک دەسپێردرێت. مەهدی زانا ساڵی 1940 لە ناوچەی فارقین، سەر بە پارێزگای ئامەد لەدایک بوو و لە کۆتایی ساڵانی 1970دا بووە بە سەرۆکی شارەوانی ئامەد. زانا بەشێکی زۆری ژیانی خۆی بۆ چالاکی سیاسی و دۆزی کورد تەرخان کردبوو و بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانی چەندین جار لە تورکیا زیندانی کرابوو. ئەو بە گشتی نزیکەی 16 ساڵی لە زیندان بەسەر برد. مەهدی زانا جگە لە چالاکی سیاسی،[…]
Read more... -
بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکەن قوربانیانی ئەنفال قەرەبوو بکرێنەوە
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Aug 25, 2026 | 19:24 pmسەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پێگەی خۆیانەوە لە ئێکس بەجیا یادی تاوانەکانی قۆناغی هەشتەم و کۆتایی ئەنفالیان کردەوە و داوای قەرەبووکردنەوەی قوربانیانیان کرد. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی خۆی لە ئێکس نوسیویەتی "ئەنفال تاوانێکی گەورەی دژ بە مرۆڤایەتی بوو و لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە وەک تاوان جینۆساید، تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناسێندراوە." لەبارەی بەرپرسیارکردنی ئەنجامدەرانیشەوە نوسیوویەتی "داواکاریمان لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق دووپات دەکەینەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال." مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کورستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس نوسیوویەتی " لەم یادە خەمگینەدا، جارێکی[…]
Read more... -
عەبدی: لابردنی سوریا لە لیستی پشتگیریکاری تیرۆر دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Aug 25, 2026 | 17:43 pmمەزڵوم عەبدی، فەرماندی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشوازیکرد لە لابردنی سوریا لە لیستی پشتیوانکاریی تیرۆری لەلایەن ئەمەریکاوە. عەبدی ئەمڕۆ لە پۆستێکدا لە ئێکس نووسیویەتی، ئەو بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی راستکردنەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بواریش دەرەخسێنێت لەبەردەم "قۆناغێکی نوێی سەقامگیری و گەشەکردن و کارکردن لەپێناو وڵاتەکەماندا." لەلایەکی دیکەوە ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە لابردنی سوریا لە لیستی وڵاتانی پشتیوانکاری تیرۆر دەرکرد و پێشوازی لەو هەنگاوە کرد. لە راگەیاندنەکەدا هاتووە کە بۆ سوود وەرگرتن لەم بڕیارە پێویستە سوریا بەخێرایی بەرەو بنیاتنانی دەوڵەتێکی دیموکراتی و لامەرکەزی هەنگاو بنێت و سەروەری یاسا مسۆگەر بکات. هەروەها باس لەوەش دەکات کە مافە[…]
Read more... -
ئەندامێکی کۆنگرێس: هێرشەکان دژی هەرێمی کوردستان قبووڵنەکراون
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Aug 20, 2026 | 19:14 pmدان بەیکن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنی سەرکۆنەکرد. ئەم لێدوانەی بەیکن دوای ئەوە هات کە سەرەتای ئەم هەفتەیە دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند لەسنوری ئێرانەوە بە دوو درۆن هێرشکراوەتە سەر ئۆفیسی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن. هێرشەکان لەلایەن حکومەتی هەرێم و چەندین لایەنی سیاسییەوە بە هەڕەشەیەک بۆ ئاسایشی هەرێم و هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە وەسف کران. بەیکن نوێنەرێکی ویلایەتی نبراسکایەو ئەندامە لە لیژنەی خزمەتی سەربازی لە ئەنجومەنی نوێنەران و هاوسەرۆکی گروپی کوردی-ئەمەریکاییە لە کۆنگرێس. بەیکن لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی"بە[…]
Read more... -
سەرۆکوەزیرانی عێراق: هەڕەشە لەسەر ئاسایشی هەرێم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Aug 18, 2026 | 11:47 amعەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر چەند شوێنێکی هەرێم کرد، لەوانە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێم و شوێنی نیشتەجێبوونی بەرپرسی دەزگای پاراستن. زەیدی جەختی لەوە کردەوە کە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق و حکومەتی عێراقیش هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر خاک و دامەزراوەکان و هاووڵاتیانی وڵاتەکەی ڕەتدەکاتەوە. سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها ڕایگەیاند حکومەت هیچ هەڵە و کەم وکورتییەک لە پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق قبوڵ ناکات و هەروەها دامەزراوە بەرپرسەکان بەدواداچوون بۆ ڕەهەندەکانی ئەو هێرشانە دەکەن[…]
Read more... -
تۆم باراک هێرشی سەر هەولێری بە توندی شەرمەزارکرد
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Aug 17, 2026 | 19:06 pmتۆم باراکی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە عێراق، هێرشی سەر نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی شەرمەزارکرد. تۆم باراکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە پەڕەی خۆی لە ئێکس ڕایگەیاند "هێرشی ئێران بۆ سەر کوردی هاوڕێ و هاوکاری بەڕێزمان مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و نوسینگەکەی لە هەولێر، بە توندی شەرمەزار دەکەم." باراک جەختیکرد کە "هێرشی لەو جۆرە بۆ سەر کوردانی دۆستی ئێمە پەسەند نیە و هەڕەشەیە لەسەر ئارامیی هەرێمی. ئێمە ئەو جۆرە لە دوژمنایەتی قبوڵ ناکەین و بێدەنگ نابین." هەروەها، باڵیۆز باراک لەهەمان کاتدا پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دووپاتکردەوە و وتی کە واشنتن پشتیوانی ئیدارەکەی دەکات بۆ[…]
Read more... -
وەزارەتی پێشمەرگە هێرشە درۆنییەکەی سەر پیرمام بەتوندی شەرمەزار دەکات و داوای هەڵوێستی جدی لە بەغدا دەکات
ههرێمه کوردیـیهکان - Voice of America Aug 17, 2026 | 15:15 pmوەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت،" هێرشە درۆنیەکەی سەر نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام، لە سنووری ئێرانەوە کراوە و ئەم دەسترێژیە ناڕەوایە پێشێلکاریەکی ئاشکرای سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە، هەروەها بەئامانجگرتنی پێگە دەستوری و یاساییەکان و پێشێلکردنی سەروەریە." وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێک بووە لە چارەسەر و هەوڵیداوە هەموو گرفتەکان لەڕێگای گفتوگۆوە یەکلایی بکاتەوە و ئەم دەسترێژییە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان و ناوچەکە مەترسیدارە، داواش لە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کرد، هەڵوێستی جدییان هەبێت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و ڕێگریکردن لە[…]
Read more...